ڕاگرى نوى كۆلێژى ئه‌ندازيارى

كۆلێژى ئه‌ندازبارى به‌رزترين كۆلێژه‌ له‌سه‌رئاستى زانكۆى سه‌لاحه‌دين له‌ڕووى زانستى و ژماره‌ى قوتابيان و باڵه‌خانه‌و ڕووبه‌ر هه‌روه‌ها له‌كۆلێژه‌ سه‌ره‌تاكانى دروستبوونى زانكۆى سه‌لاحه‌دينه‌ وه‌تاكو ئێستا چه‌ندين ڕاگرى به‌ڕێكردووه‌و هه‌ريه‌كه‌ به‌گوێره‌ى بارودۆخ و ئيمكانيه‌تى خۆى خزمه‌تێكى ئه‌وتۆى پێشكه‌ش به‌كۆلێژه‌كه‌ كردووه‌ لێره‌وه‌ ده‌مانه‌وێ باسێكى به‌ڕێز(د. سه‌فين ياسين عزالدين)بكه‌ين له‌ ماوه‌ى ئه‌و چوارساڵه‌ى وه‌ك ڕاگرى كۆلێژى ئه‌ندازيارى خزمه‌تى كردووه‌ له‌نێوان ساڵى(2013-2017).

كاروچالاكيه‌كانى د. سه‌فين ياسين عزالدين له‌ ماوه‌ى ئه‌و چوارساڵه‌ى وه‌ك ڕاگرى كۆلێژى ئه‌ندازيارى     :

                   ·كردنه‌وه‌ى به‌شى ئه‌ندازيارى كيمياوى.

                   ·كردنه‌وه‌ى خوێندنى ماسته‌ر له‌ هه‌موو به‌شه‌زانستيه‌كان.

                   ·كردنه‌وه‌ى خوێندنى دكتۆرا له‌ به‌شه‌كانى ئه‌ندازيارى( شارستانى, كاره‌با, ميكانيك)

                   ·كردنه‌وه‌ى خوێندنى دكتۆرا به‌شێوازى Split Site    .

                   ·به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى زانستى بۆ 7 مامۆستا بۆ پروفيسور.

                   ·به‌رزكرنه‌وه‌ى پله‌ى زانستى بۆ ده‌يان مامۆستا بۆ پله‌ى‌ پرۆفيسورى ياريده‌ده‌ر.

                   ·كردنه‌وه‌ى يه‌كه‌م كۆنفرانسسى زانستى نيوه‌ده‌وله‌تى له‌ كۆليژى ئه‌ندازيارى2016 -ICEITSU.

                   ·ڕێكخستنى سيسته‌مى كارگيرى كۆلێژ.

                   ·گۆڕينى سه‌رۆك به‌شه‌كان.

                   ·گۆرينى به‌رپرسى هۆبه‌كان.

                   ·دابين كردنى ئامێرى نوێى سه‌رده‌م بۆتاقيگه‌ى به‌شه‌كانى ( ميكانيك وكاربا)له‌ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.

                   ·گۆرينى ياساى نووسينگه‌كانى ڕاوێژكارى له‌سه‌ر پيشنيارى كۆليژى ئه‌ندازيارى.

                   ·واژوكردنى ژماره‌يه‌ك پرۆتوكول له‌گه‌ل زانكۆكانى جيهان له‌( المانيا, ماليزيا, بريطانيا, توركيا,ايران, اميريكا)

                   ·ئه‌نجام دانى زۆرترين توێژينه‌وه‌ له‌و ماوه‌يه‌دا له‌ لايه‌ن مامۆستايان.

                   ·دروست كردنى باڵه‌خانه‌ى نۆى ونۆژنكردنه‌وه‌ى چه‌ند باڵه‌خانه‌يه‌كى تر له‌كۆليژه‌كه‌مان.

                   ·نۆژن كردنه‌وه‌ى يانه‌ى قوتابيان.

                  ·كردنه‌وه‌ى هوبه‌ى IT    .

                   ·ئه‌نجام دانى گرێبه‌ست له‌گه‌ل ( ئاسياسيل, كوره‌ك تيليكۆم, تيشك نيت).

                   ·گورين و جوانكردنى ده‌رگاو واجيهه‌ى راگرايه‌تى كوليژ.

                   ·دانانى سيسته‌مى به‌صمه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران.

                   ·ئه‌ندام دانى وۆرك شۆپ له‌گه‌ل زانكۆى فرايبێرگ ى المانى.

                   ·ئه‌ندام دانى وۆرك شۆپ له‌گه‌ل قونصليه‌ى فرنسي.

                   ·ئه‌ندام دانى وورك شوب له‌گه‌ل قونصليه‌ى ايطالى.

                   ·دانانى ويب سايتى نوێ بۆ كۆليژ.

                 ·زيادكردنى ڕێژه‌ى وه‌رگرتنى قوتابيان له‌كۆليژه‌كه‌مان بۆ 100% .

                  ·وه‌رگرتنى قوتابيانى ده‌رچووى شه‌شى ئاماده‌ى به‌سيسته‌مى پارالێل له‌ هه‌موو به‌شه‌كان.

                  ·دانانى لێژنه‌ى تاقيكرنه‌وه‌ى‌ مه‌ركه‌زى له‌ كۆليژ.

                 ·بشداريكردن به‌ناوى زانكۆى سه‌لاحه‌ددين له‌ پيشانگاى نێوده‌وله‌تى له‌ نيوان كۆمپانياكان وزانكۆكان له‌ شارى له‌نده‌ن ساڵى 2014.

          ·پێداجونه‌وه‌ به‌ پرۆگرامى خوێندن له‌ هه‌موو به‌شه‌زانستيه‌كان و به‌راوردكردنيان له‌گه‌ڵ پرۆگرامى خوێندن له‌زانكۆكانى جيهان.

ده‌سخۆشيكردنى چه‌ند سه‌رۆك به‌شێك له‌ دكتۆر سه‌فين به‌بۆنه‌ى ده‌ست له‌كارهه‌ڵگرتنى :

* (دكتۆر محمود الخياط)ووتى به‌ڕاى من وه‌ك سه‌رۆك به‌شى ئه‌ندازيارى ته‌لارسازى پرۆفيسۆر دكتۆر سه‌فين ياسين له‌و ماوه‌ى چوارساڵه‌ى وه‌ك براده‌رێك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ده‌كرد نه‌ك وه‌ك به‌رپرسێكى زاڵ وه‌من زۆر خۆشحاڵ بووم به‌كاره‌كانى وه‌زۆر ده‌سكه‌وتى باشى ئه‌نجامدا گرنگترينيان ئه‌نجامدانى يه‌كه‌مين كۆنفرانسى زانستى ئه‌ندازيارى نێوده‌وڵه‌تى له‌هه‌ولێرى پايته‌خت وه‌من دڵنيام دكتۆر سه‌فين له‌هه‌وڵ وكۆششه‌كانى به‌رده‌وامه‌ بۆ پێشخستنى ڕه‌وشى زانست و ته‌كنۆلۆجيا له‌كۆلێژه‌كه‌مان و هيواى سه‌ركه‌وتنى لۆ ده‌خوازم.

* (پرۆفيسۆرى ياريده‌ده‌ر مامۆستا ڕزگار بكر وه‌لى)سه‌رۆكى به‌شى ئه‌ندازيارى ميكانيك له‌باره‌ى دكتۆر سه‌فين ووتى :

دكتۆر سه‌فين ياسين له‌و ماوه‌ى چوارساڵه‌ى وه‌كو ڕاگره‌ به‌ڕێزه‌كانى پێشخۆى كاره‌كانى زۆر به‌سه‌ركه‌وتووى و پشه‌گه‌ريانه‌ به‌رێوه‌بردو له‌وچوارساڵه‌دا چه‌ندين كارى زانستى گرنگى ئه‌نجامدا وه‌ك سه‌رپه‌رشتيكردنى يه‌كه‌مين كۆنفرانسى زانستى نێوده‌وڵه‌تى كۆلێژى ئه‌ندازيارى هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى به‌شى ئه‌ندازيارى كيمياوى به‌هه‌مووپێداويستيه‌كانى كه‌بڕياروايه‌ له‌ساڵى خوێندنى(2017-2018)پێشوازى له‌ قوتابيانى ده‌رچووى شه‌شى زانستى بكات وه‌هيواى له‌ش ساغى و ته‌مه‌ن درێژى بۆ جه‌نابيان ده‌خوازم.

* (دكتۆر شوكر قرنى عزيز)سه‌رۆكى به‌شى ئه‌ندازيارى شارستانى ده‌ڵێت:

كاك پرۆفيسۆر د.سه‌فين ياسين دڵسۆزانه‌ كارى خۆى ئه‌نجامدا سه راري هه‌موو ئه‌و كێشه و قه يرانانه. مرۆڤێكه حه زى له خزمه ت كردنه،ڕاستگۆيه‌ له مامه له كردنى و زۆر خزمه تى كۆلێژى ئهه ندازياري كرد و زۆر له كێشه‌كاتى چاره سه ر كرد. له به ر دڵسۆزى خۆى هه نديك جار توشى كێشه ده بوو له‌گه‌ڵ خه لكانێك،هيواى سه ر كه وته ن و له ش ساغي بو ده خوازين.

وه‌پاشان به‌ڕێز(د.ابراهيم حه‌مه‌ڕه‌ش)وه‌ك ڕاگرى كۆلێژى ئه‌ندازيارى پۆسته‌كه‌ى وه‌رگرت هيوادارين جه‌نابيشيان وه‌كو ڕاگره‌به‌ڕێزه‌كانى پێش خۆى خزمه‌تى زياترى ئه‌م كۆلێژه‌بكات و بگاته‌ئاستى كۆلێژه پێشكه‌وتووه‌كانى جيهان.

Locations

  • Salahaddin University - Hawler 44002 SUH College of Engineering Kirkuk Road Erbil - Kurdistan Region, Iraq
  • This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
  • 00964 - 066 2260198

College In Few Photos