بەشی ئەندازیاری کیمیا و پیترۆکیمیا لە کۆلێژەکەمان بەردەوامە لە درێژەی کارو چالاکیەکانی خۆی, لە دوو رۆژی جیاواز لە ٢٠٢٤/١٢/٠٣،٠٢ ھەڵسا بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی (قوتابیانی قۆناغی سێیەم) بۆ کۆمپانیای کار گروپ-٢, بۆ ئاشنابوون و لە نزیکەوە بینینی گشت پرۆسەکانی پاڵاوتگەکردنی نەوتی خاو
جێگای ئاماژە پێکردنە بەناوی سەرۆکایەتی بەشەکەمانەوە سوپاسێکی بێ پایانی کۆمپانیای کارگروپ بە گشتی و کارگروپ-٢ و تیمەکەی بە تایبەتی دەکەین بۆ تەرخانکردن و ئامادەکردنی گشت پێداویستیەکان بۆ قوتابیەکانمان.
گەشتەکە رێکخرا لەژێر سەرپەرشتی بەڕێزان
١) پ.ی.د. محمد جودت بەرزنجی
٢) م.ی. دەشتی عارف سلێمان

