لە ڕێکەوتی ١٥/٧/٢٠٢٤ بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر(د.معتصم يونس العزايزة) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی و ژینگە لە زانکۆی (الشرقية) لە وڵاتی (سلطنة عمان) سەردانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری پڕۆفیسۆر دکتۆر (شکر قرەنی عزیز)ی کرد، پێشوازی لێکرا لە لایەن بەرێزیەوە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕکردنی هەماهەنگی بیروڕا و چالاکی زانستی لە نێوان هەردوو کۆلێژ، وە لە میانەی ئەو گەشتەشدا بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر یوسف اسماعیل سەرۆکی بەشی شارستانی لە کۆبونەوەکەشدا ئامادەبوو
