بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی نێوان سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لەگەڵ کۆلێژی ئەندازیاری-زانکۆی سەڵاحەددین-ھە ولێر، لێژنەی ئامادەکاری لە ڕێکەوتی ٢٣/٧/٢٠٢٤ کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا کە پێکهاتبوو لە چەند ئەندازیارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی ھە ولێر لەگەڵ مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری کە لە لێژنەی ئامەدەکارین بۆ کۆنفرانسەکە. وە هەروەها سەردانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری یان کرد. لەم دیدارەدا باس لە چۆنێتی و بە جێگەیاندنی کۆنفرانسەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە، وە لە میانەی ئەو جاوپێکەوتنە لەگەڵ ڕاگری کۆلێژ بەرێزان ئە ندازیار حاجی نامق حەوێزی و ئە ندازیار حاجی مەریوان لە کۆمپانیای جیهان لە بەشێکی دیدارەکە ئامەدەبوون کە تێدا باس لە زۆر لایەنی پەیوەندیدار و زانستی و هەماهەنگی لە نێوان کۆلێژی ئەندازیاری و سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و کۆمپانیای جیهان کرا

