یەکەم پێشبڕکێ ی ساڵانەی پرۆژەی دەرچوون بۆ قوتابیانی قۆناغی چواری بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو بەرێوەچوو
لە میانەی کارو چالاکییەکانی بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو، لە کۆلێژی ئەندازیاری- زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٣یەکەم پێشبڕکێ ی ساڵانەی پرۆژەی دەرچوون بۆ قوتابیانی قۆناغی چواری بەشی سەرچاوەکانی ئاو بەرێوەچوو.
لە پێشبڕکێیەکەدا، پرۆژەی جیاواز لە بواری ئەندازیاری بەشێوەی پۆستەر نمایش کرا. لە کۆتایدا، باشترین سێ پرۆژە خەلاتیان پێ بەخشرا




