News

مەراسیمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان له کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمڕۆ سێشەممه ١٧/١٢/٢٠٢٤ کە ڕۆژی ئاڵای کوردستانه له هەموو ساڵێکدا، کۆلێژی ئەندازیاری به ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە یاریدەری ڕاگر بەڕێز( د. دانەر حسن) وە بەڕێوەبەری سەرچاوەمرۆییەکان (کاک هێرش محمود) و یەکێتی قوتابیان و هەموو سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژ مەراسیمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو و بەرز ڕاگیرا

مەراسیمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان له کۆلێژی ئەندازیاری Read More »

کۆبوونەوەی دەستەی نووسینگەی ڕاوێژکاری کۆلێژی ئەندازیاری لەگەڵ سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممه ١٠/١٢/٢٠٢٤ کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا له نێوان دەستەی نووسینگەی ڕاوێژکاری کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەددین لەگەڵ سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان که پێکهاتبوون له بەڕێزان( ئەندازیار صلاح جێگری نەقیب)وە (ئەندازیار فیلیپ بەرپرسی نووسینگە ئەندازیارییەکان)، لەم کۆبوونەوەیەدا زۆر بابەت و کارو پڕۆژەی داهاتوو باس کرا و بیروڕایەکی زۆریش ئاڵوگۆڕ کرا که زیاتر له هەردوولا هەماهەنگی هەبێت

کۆبوونەوەی دەستەی نووسینگەی ڕاوێژکاری کۆلێژی ئەندازیاری لەگەڵ سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان Read More »

کۆبوونەوەی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ قوتابیانی پۆلی یەک

ئەمڕۆ یەکشەممە 8/12/2024 له هۆڵی ڕزگاری بەشی شارستانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.شکر قرەنی عزیز) و یاریدەری ڕاگر بەڕێز(د. دانەر حسن غالب) به ئامادە بوونی سەرۆک بەشەکان ونوێنەری قوتابیان و مامۆستایان و ئەنجومەنی بەڕێز هەستان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ قوتابیانی پۆلی یەکی هەموو بەشەکان که تێیدا جەنابیان چەند خاڵ و ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکی گرنگیان پێشکەش کرد

کۆبوونەوەی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ قوتابیانی پۆلی یەک Read More »

کۆبوونەوەی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ مامۆستایان

ئەمڕۆ چوارشەممه 4/12/2024 کاتژمێر 11 له هۆڵی ڕزگاری بەشی شارستانی كۆبوونەوەی بەڕێز (پ.د.شکر قرنی عزیز ڕاگری کۆلێژ) وە بەڕێز (د. دانەر حسن غالب یاریدەری ڕاگر) لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی کۆلێژ ئەنجامدرا، کە تێیدا زۆر تەوەرەو بابەت باس کرا و گۆڕینەوەی ڕاو بۆچوون و تاوتوێی هەندێ خال کرا.

کۆبوونەوەی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ مامۆستایان Read More »

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی لە لایەن قوتابیانی قۆناغی سێی بەشی کیمیا و پیترۆکیمیا

بەشی ئەندازیاری کیمیا و پیترۆکیمیا لە کۆلێژەکەمان بەردەوامە لە درێژەی کارو چالاکیەکانی خۆی, لە دوو رۆژی جیاواز لە  ٢٠٢٤/١٢/٠٣،٠٢ ھەڵسا بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی (قوتابیانی قۆناغی سێیەم) بۆ کۆمپانیای کار گروپ-٢, بۆ ئاشنابوون و لە نزیکەوە بینینی گشت پرۆسەکانی پاڵاوتگەکردنی نەوتی خاو جێگای ئاماژە پێکردنە بەناوی سەرۆکایەتی بەشەکەمانەوە سوپاسێکی بێ پایانی کۆمپانیای کارگروپ بە گشتی

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی لە لایەن قوتابیانی قۆناغی سێی بەشی کیمیا و پیترۆکیمیا Read More »

گفتوگۆی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان

ئەمڕۆ چوارشەممه 27/11/2024 له هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ به ئافرەتان (ڕێکخراوی مەسەله) بە پاڵپشتی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و بە هاوبەشی ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەددین و بەڕێوەبرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی کراوە به ناونیشانی(ڕۆڵ و ئەرکی دامەزراوە حکومی و ناحکومیەکان له بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی) ،ئەم گفتوگۆیە

گفتوگۆی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان Read More »

سەردانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ

ئەمڕۆ دووشەممه ڕێکەوتی 25/11/2024 بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین (پ.ی.د.کامەران یونس محمدامین) لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ (پ.د.حسین سعدی ابراهیم) هەستان به سەردانی کردنی کۆلێژی ئەندازیاری،لەم سەردانه بەڕێزیان کۆبوونەوه لەگەڵ ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرەنی) و یاریدەدەری ڕاگر(د.دانەر حسن غالب) و بەڕێوەبەری سەرچاوه مرۆییەکان( کاک هێرش محمود بابكر) وە هەستان بە گەڕان له ناو کۆلێژ و بەشەکان

سەردانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ Read More »

تاوتوێ کردنی تێزی دکتۆرا

ئەمڕۆ سێ شەممه ڕێکەوتی 19/11/2024 کاتژمێر 10ى بەیانی له هۆڵی سیمیناری بەشی پرۆگرامسازی و به ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د شکر قرنی)،وە به ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لێژنه (پ.د.امین صالح محمد وەک سەرۆکی لێژنه,پ.د.صبحي رفيق محمد وەک ئەندامی دەرەکی,پ.ی.د. عبدالباسط كامل فائق ئەندامی دەرەکی, پ.ی.د. شهاب وهاب کریم ئەندامی دەرەکی, پ.ی.د. مروان عزیز محمد وەک ئەندام,

تاوتوێ کردنی تێزی دکتۆرا Read More »