بەخشینی قەڵغانی ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانین بۆ هەریەک له بەڕێز (پ.ی.د. خلیل کریم)و کاک (خالد محمد) بە بۆنەی خانەنشین بونیان

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨/١٢/٢٠٢٤ بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری (پ.د. شکر قرنی) هەستا بە بەخشینی قەڵغانی ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانین بۆ هەریەک له بەڕێز (پ.ی.د. خلیل کریم حمدامین) مامۆستا له بەشی سەرچاوەکانی ئاو و بەڕێز کاک (خالد محمد یحی) بەڕێوەبەری هونەری پێشکەوتوو له بەشی سەرچاوەکانی ئاو بە بۆنەی خانەنشین بونیان