ڕێككهوتی ۲۱ ـی ۱۱ـی ۲٠۲۳ له هۆتیل ڤان ڕۆیال به ئاماده‌بوونی “پ.ی.د.شه‌ریف مولود شه‌ریف ” یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و “د.محمد كةلاري” نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و “پ.د.شکر قرەنی راگری کۆلێژی ئەندازیاری د.عیصام خلیل محمود “به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان زانكۆی سه‌لاحه‌دین به هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراوی دادی ئه‌ڵمانی و زانكۆی فرابیرگی ئه‌ڵمانی و زانكۆی تیشك و زانكۆی نۆلیج سیمپۆزیەمی
Sustainability in engineering: approaches in higher education, research and industry
.به‌ڕێوه‌برد
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م سیمپۆزیه‌مه یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌گرنگی و ڕۆڵی ئه‌م سیمپۆزیهمانه كرد له به‌ڕێوه‌بردنی ئاستی زانستی زانكۆ و توانای قوتابییان و بهههمهلایهنكردنی سیستمی خوێندن له زانكۆ
جێگای ئاماژه‌پێدانه ئه‌م پڕۆژه‌یه ساڵانێكه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین کۆلێژی ئەندازیاری گرنگی پێده‌درێت و سمپۆزیۆمی له‌باریه‌وه ده‌كرێت به ناونیشانی
.“Education and Skill in Additive Manufacturing” (ESAM)
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی سوود به‌خش له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی سیمپۆزیه‌مه‌كه به‌ڕێوه‌چوو و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بۆ سه‌رجه‌م بڕگه و بابهتهكان كرا، هه‌روه‌ها ڕۆژی دووه‌می كۆنفڕانس به ئاماده‌بوونی میوانانی زانكۆ و ده‌ره‌وه به‌رده‌وامی ده‌بێت




