سەردانیکردنی وەفدێکی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بۆ کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمرۆ ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٠/٢٩ بەرێز راگری کۆلێژی ئەندازیاری پ.د.شکر قرەنی عزیز بەئامادەبوونی بەرێز دکتۆر دانەر حسن طالبانی یاریدەدەری راگر پێشوازیان کرد لە وەفدێکی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت کە پێکهاتوون لەلایان بەڕێز مامۆستا ئارمان خلف عربی سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر و نێتوۆڕك، مۆستا هۆگر محمد قادربەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری، وە بەشێک لە قوتابیانی پەیمانگە، بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی زانستی قوتابیانی پەیمانگەی ناوبراو بۆ کۆلێژەکەمان بەتایبەتی بۆ بەشی پڕۆگرامسازی و ئینفۆرماتیکس لەگەڵ بەشی جیوماتیکس بۆ هەمەئاهەنگی کاروباری زانستی لە لایەن هەردوو لا