سەردانی بەڕێز (پ.د. جیمس حسدو هیدو) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری


ئەمڕۆ سێشەممه ٢٥/٢/٢٠٢٥ بەڕێز (پ.د. جیمس حسدو هیدو) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ڕاگری پێشووی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی دهۆک سەردانی ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری کرد، وە لە لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز (پ.د. یوسف اسماعیل مولود) وە بەڕێز (کاک هێرش محمود) بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان وە (م. دیار فلاح) بەرپرسی ڕاگەیاندن زۆر به گەرم و گوڕی پێشوازی لێکرا. له میانی ئەم چاوپێکەوتنەدا زۆر بابەت و تەوەره باسکرا له بواری ئەندازیاری و به هەماهەنگی باسی کارو چالاکییەکانی داهاتوو کرا. هەروەها ڕاگرایەتی کۆلێژ زۆر خۆشحاڵ بوو به سەردانەکەی بەڕێزیان