ئەمڕۆ پێنجشەممه ٦/٢/٢٠٢٥ بەڕێز (پ.د. رمزی ڕوفائیل ابراهیم) به بۆنەی خانەنشین بوونی سەردانی ڕاگرایەتی کۆلێژی کرد، وە پێشوازی لێکرا له لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) و بەڕێز کاک ( هێرش محمود). هەروەها هەستا بە پێشکەش کردنی قەڵغانێکی ڕێزلێگرتن بە ناوی (کۆمەڵەی حەدیاب بۆ توانستەکان) بۆ ڕاگرایەتی کۆلێژ. وە داوای کرد بە هەماهەنگی هەردوولا هەر بەردەوام بن له دوای خانە نشین بوون لەسەر سەردان کردنی کۆلێژ و ئەنجامدانی هەر پڕۆژەیەک و چالاکییەک که بۆ بەرژەوەندی هەردوولا بێت

