سەردانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥/١/٢٠٢٥ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) هەستا به سەردان کردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر که لەوێش لەلایەن بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر بەڕێز ئەندازیار (زەردەشت عبدالخالق سەرسام) و ئەندازیارانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە پێشوازییەکی گەرم له بەڕێز ڕاگر کرا. لە میانی دانیشتنەکەی بەڕێز ڕاگر لەگەڵ ناوبراودا باس له چەندین تەوەرە کرا و زۆر بیر و بۆچوون ئاڵوگۆر کرا و هەماهەنگی له نێوان هەردوولا تاوتوێ کرا