سەردانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە ٤/٢/٢٠٢٥ بەڕێز (پ.د. شکر قرنی) هەستا به سەردانی کردنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، لەوێش لە لایەن بەڕێزان ئەندازیار (ڕابەر حسین) بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، وە بەڕێز ئەندازیار ( عماد علی عمر) بەڕێوەبەری هونەری ئاوی هەولێر و چەندین ئەندازیارانی تری ئەم بەڕێوەبەرایەتیه پێشوازی لێکرا. لەم چاوپێکەوتنەدا به هەماهەنگی و ڕەزامەندی هەردوولا هەستان بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل لەسەر بەڕێوەچوونی چەندین چالاکی هاوبەش و بەرهەمدار لە داهاتوودا