ئەمڕۆ یەکشەممە 8/12/2024 له هۆڵی ڕزگاری بەشی شارستانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.شکر قرەنی عزیز) و یاریدەری ڕاگر بەڕێز(د. دانەر حسن غالب) به ئامادە بوونی سەرۆک بەشەکان ونوێنەری قوتابیان و مامۆستایان و ئەنجومەنی بەڕێز هەستان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ قوتابیانی پۆلی یەکی هەموو بەشەکان که تێیدا جەنابیان چەند خاڵ و ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکی گرنگیان پێشکەش کرد به قوتابیان.









