کۆبوونەوەی دەستەی نووسینگەی ڕاوێژکاری کۆلێژی ئەندازیاری لەگەڵ سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممه ١٠/١٢/٢٠٢٤ کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا له نێوان دەستەی نووسینگەی ڕاوێژکاری کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەددین لەگەڵ سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان که پێکهاتبوون له بەڕێزان( ئەندازیار صلاح جێگری نەقیب)وە (ئەندازیار فیلیپ بەرپرسی نووسینگە ئەندازیارییەکان)، لەم کۆبوونەوەیەدا زۆر بابەت و کارو پڕۆژەی داهاتوو باس کرا و بیروڕایەکی زۆریش ئاڵوگۆڕ کرا که زیاتر له هەردوولا هەماهەنگی هەبێت