ئەمڕۆ چوارشەممه 27/11/2024 له هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ به ئافرەتان (ڕێکخراوی مەسەله) بە پاڵپشتی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و بە هاوبەشی ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەددین و بەڕێوەبرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی کراوە به ناونیشانی(ڕۆڵ و ئەرکی دامەزراوە حکومی و ناحکومیەکان له بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی) ،ئەم گفتوگۆیە له هۆڵی سیمیناری بەشی کارەبا بەڕێوەچوو به ئامادەبوونی هەریەک له بەڕێزان (د.دانەر حسن غالب)، (بەڕێز کاک سفین طاهر محمدامين)،( د.دونيا)، (د.ئاسۆ قادر)، بەڕێز (ژیله رەشید زیدان).











