گەشتێکی زانستی (قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی کیمیا و پیترۆکیمیا) بۆ کۆمپانیای دارین ستیل

بەشی ئەندازیاری کیمیا و پیترۆکیمیا لە کۆلێژەکەمان لە درێژەی کارو چالاکیەکانی خۆی, ئەمرۆ رێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢٤ ھەڵسا بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی (قوتابیانی قۆناغی دووەم) بۆ کۆمپانیای دارین ستیل, بۆ ئاشنابوون و لە نزیکەوە بینینی گشت پرۆسەکانی بەرھەمھێنانی شیشی خۆمالی.
جێگای ئاماژە پێکردنە بەناوی سەرۆکایەتی بەشەکەمانەوە سوپاسێکی بێ پایانی کۆمپانیای دارین ستیل و تیمەکەی دەکەین بە تایبەتی جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیا بەڕێز ئەندازیار (کاروان کمال عزيز) بۆ تەرخانکردن و ئامادەکردنی گشت پێداویستیەکان بۆ قوتابیەکانمان

گەشتەکە رێکخرا لەژێر سەرپەرشتی بەڕێزان
١) پ.ی.د. محمد جودت بەرزنجی
٢) م.ی. دەشتی عارف سلێمان
٣) ئەندازیار محسن یونس یوسف