سمپۆزیۆمی یەکەمی ووزە نوێبووەکان لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین بەرێوەچوو

 ئەمڕۆ پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٩بەشی ئەندازیاری کارەبا و بەشی ئەندازیاری میکانیک ومیکاتڕۆنیك بە هاوبەشی لە کۆلێژی ئەندازیاری هەڵسان بە سازدانی سیمپۆزیۆمی یەکەمی ووزە نوێبووەکان لە هۆڵی سیمینارەکان لە بەشی ئەندازیاری کارەبا بە ئامادەبوونی پ.ی.د. شریف مولود یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زاستی و بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و پ.د. ادریس هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک و پ.د. شکر قرەنی ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و پ.ی.د. جلیل عزیز حمدامین سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کارەبا.
هەروەها بەڕێوەبەری گشتی ڕاوێژکار وەزارەتەکانی کارەباو خوێندنی بالاو ژینگە و سەرۆکایەتی حکومەت و نوێنەری پارێزگاری هەولێر و چەندین ئەندازیار و پسپۆری بواری ووزە نوێبووەکان بانگهێشتی ئەو سیمپۆزیۆمە کرابوون.
سیمپۆزیۆمەکە کۆمەڵێك چاڵاکی و پانێڵی تایبەت بە ووزە نوێبووەکان لەخۆ گرتبوو کە لە کەشێکی زانستیانە بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی سیمپۆزیۆمەکە کۆمەڵێك ڕاسپاردەو دەرەنجامی بەسوود پێشکەش بە ئامادەبووان کرا و بڕیاردرا کە بە نووسراوی فەرمی ڕاسپاردەکان بەرز بکرێنەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی سوود بە کۆمەڵگا بگەیەنێت لە ڕووی بەکارهێنانی ووزە نوێبووەکان وەك سەرچاوەی شوێنگرەوەی ووزەکانی تر