کۆبوونەوەی راگری کۆلێژی ئەندازیاری لەگەل ئەندازیاران و فەرمانبەرانی کۆلێژ

رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٩/١١ بەرێز راگری کۆلێژی ئەندازیاری پ.د.شکر قرەنی عزیز بەئامادەبوونی بەرێز دکتۆر دانەر حسن طالبانی یاریدەدەری راگرو سەرۆک بەشەکان و بەرپرسی هۆبەکان و ئەندازیاران و فەرمانبەران لە هۆلی رزگاری بەشی شارستانی کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا لەسەرەتادا بەرێز راگر زۆر سوپاسی ئەندایاران و فەرمانبەرانی کرد کەوا زۆر بە رێکو پێکی دەوامی خۆیان دەکەن و کارەکانیان بەباشی بەرێوەدەبەن دواتر باسیان لە کارو چالاکیەکان و ئیشو کارەکان کرد کەوا بەم داراییە کەمەی لەبەر دەستیاندا هەیە زۆر کاری باشیان کردووە داوای کرد زیاتر کۆلێژەکەمان بەرەو پێشتر بچێت بۆ بەرەو پێش چوونی ئاستی زانستی قوتابیان
دواتر بەرێز دکتۆر دانەر طالبانی یاریدەدەری راگر زۆر سوپاسی ئەندازیاران و فەرمانبەران کرد هیوای باشتری بۆ خواستن
دواتر راو بۆ چوونی ئامادەبوان وەرگیراو گفتوگۆی لەسەر کرا