تاوتوێ کردنی تێزی دکتۆرا

ئەمڕۆ سێ شەممه ڕێکەوتی 19/11/2024 کاتژمێر 10ى بەیانی له هۆڵی سیمیناری بەشی پرۆگرامسازی و به ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د شکر قرنی)،وە به ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لێژنه (پ.د.امین صالح محمد وەک سەرۆکی لێژنه,پ.د.صبحي رفيق محمد وەک ئەندامی دەرەکی,پ.ی.د. عبدالباسط كامل فائق ئەندامی دەرەکی, پ.ی.د. شهاب وهاب کریم ئەندامی دەرەکی, پ.ی.د. مروان عزیز محمد وەک ئەندام, پ.د.طارق احمد رشيد وەک ئەندام و سەرپەرشتیار) مەراسیمی تاوتوێ کردنی تێزی دکتۆرای دکتۆره (حنان کمال عبدالکریم) به سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو. دەست خۆشی و پیرۆز بایی لێ دەکەین و هیوای بەرەو پێش چوونی زیاتری بۆ دەخوازین