چالاکییەکانی بەشی کیمیا و پیترۆکیمیای کۆلێژی ئەندازیاری

بەشی ئەندازیاری کیمیا و پیترۆکیمیا لە کۆلێژەکەمان بەردەوامە لە درێژەی کارو چالاکیەکانی خۆی, لە دوو رۆژی جیاواز لە ٢٠٢٤/١٢/٤،٣ ھەڵسا بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی (قوتابیانی قۆناغی چوارەم) بۆ کۆمپانیای لاناز, بۆ ئاشنابوون و لە نزیکەوە بینینی گشت پرۆسەکانی پاڵاوتگەکردنی نەوتی خاو
جێگای ئاماژە پێکردنە بەناوی سەرۆکایەتی بەشەکەمانەوە سوپاسێکی بێ پایانی کۆمپانیای لاناز و تیمەکەی دەکەین بۆ تەرخانکردن و ئامادەکردنی گشت پێداویستیەکان بۆ قوتابیەکانمان, وە بەلێنیان پێداین کە ھیچ کاتێک درێغی نەکەن بۆ زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر بە گشتی وە کۆلێژی ئەندازیای بە تایبەتی

گەشتەکە رێکخرا لەژێر سەرپەرشتی بەڕێزان
١) د. سیروان ابراھیم عبدالقادر
٢) م. بروسک فریا على