پیرۆزبایی ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری بۆ خوشک و برایانی کریستیان

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

خوشک و برایانی کریستیان لە مامۆستایان و قوتابییان و فەرمانبەرانی کۆلیژی ئەندازیاری بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر عیسا (سەلامی خودای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی تان ئاڕاستەدەکەم، هیوادارم ئەم یادە ببێتە هەوێنی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان و کارکردنی زیاتر.

هیوای تەندروو ستی باش و سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم ، ڕۆحییەتی بەیەکەوە بوونمان لە کۆلیژەکە مان نیشانەی دادپەروەری ئایینی و کۆمەڵایەتییە.

پ. د. شکر قرەنی عزیز

راگری کۆلیژی ئە ندازیاری