سەردانی ڕاگری کۆلێژ و یاریدەری ڕاگری کۆلێژ بۆ شارەوانییەکانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ژینگە


ئەمڕۆ ٧/١/٢٠٢٥ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وبەڕێز یاریدەری ڕاگر (د. دانەر حسن) وبەڕێز مامۆستا (شەماڵ عثمان) سەردانی هەریەک له بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی هەولێر که له لایەن بەڕێز ئەندازیار مەریوان هادی پێشوازیان لێکرا، له دواییش هەستان به سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژینگه پارێزیی و خزمەتگوزاری شارەوانی که لە لایەن بەڕێز ئەندازیار ژیار جلال حسین پێشوازیان لێکرا. له میانی هەردوو دیدارەکه باس له پەیوەندی و هاوکاری زانستی هەردوولا کرا مەبەستیش زیاتر لێک نزیکبوونەوە و کاری پێکەوەیی بوو. وە بەڕێزیشیان زۆر خۆشحاڵ بوون بەم سەردانیکردنه