ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٥/٦/٣٠ بە ئامادەبوونی بەڕێز راگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) و یاریدەدەری راگر (د. دانەر حسن) و سەرۆک بەشەکان و بەرپرسانی دڵنیایی جۆری بەشەکان و هۆبە و یەکەکانی کۆلێژ و مامۆستایان لە هۆڵی رزگاری لە کۆلێژی ئەندازیاری وۆرکشۆپی (پرۆسەی متمانەبەخشین لە زانکۆی سەڵاحەددین) لە لایەن (پ.ی.د.دلین محمد صالح الشرفاني) و (د. بنیاد معروف عبدالقادر خەزنەدار) ئەندامانی لیژنەی متمانەبەخشین لە زانکۆ ئەنجامدرا. لەم وۆرکشۆپەدا بە وردی پرۆسەی متمانەبەخشین و دامەزرانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عیراق رونکرانەوە، هەروەها قۆناغەکانی پرۆسەی متمانەبەخشین باسی لێوەکرا و پێوەرەکان شیکرانەوە. دواتر باس لە کاروبارەکانی پرۆسەی متمانەبەخشین لە زانکۆی سەڵاحەددین کرا. لە کۆتاییدا گفتوگۆ لە بابەت ناوەرۆکی وۆرکشۆپەکە کرا و ئامادەبوان پرسیاریان ئاراستەی هەردوو مامۆستای پێشکەشکار کرد



