سەردانی سە رۆکی زانکۆی أربد لە ووڵاتی ئەردەن و شاندی یاوەری بۆ کۆلێژی ئەندازیاری، زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر

ئەمڕۆ پێنج شەممه 10/4/2025 شاندێک لەووڵاتی ئەردەن سەردانی کۆلێژی ئەندازیاریان کرد کە بریتی بوون له بەڕێز (پ.د. ماجد محمود ابوزریق) سەرۆکی زانکۆی آربد لە ئەردەن، هەروەها بەڕێز ( پ.د. لطفي راشد المؤمني) سەرۆکی ڕێکخراوی أوروعربية بۆ ژینگه و بیابان بوون، هەروەها لەگەڵیشیاندا بەڕێز (پ.د. دڵشاد عزیز درویش) لە کۆلێژی زانست/زانکۆی سەڵاحەددین بەشی ژینگە. بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) و یاریدەدەری ڕاگر بەڕێز (د. دانەر حسن) بە ئامادەبوونی سەرۆک بەشەکان لە ڕاگرایەتی کۆلێژ پێشوازییەکی گەرمیان لێکردن، لە میانی ئەم چاوپێکەوتنەدا لە نێوان هەردوولا زۆر بابەت و تەوەرە باس کرا و بیروڕایەکی زۆر ئاڵوگۆرکرا. هەوەها بەڕێز سەرۆکی زانکۆی (آربد) تاوتوێی زۆر بابەتی کرد لەگەڵ هەموو سەرۆک بەشەکان کە هەریەکەو بەپێی بەش و بواری خۆی