سەردانی شاندێکی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمڕۆ دووشەممه 21/7/2025 بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) پێشوازییەکی گەرمی له شاندی ئەنجومەنی عەرەبی کرد که پێکهاتبوون له بەڕێز (پ.د. فواز الزغول) بەڕێوەبەری ئەنجومەنی عەرەبی، وە بەڕێز ئەندازیار (جهاد الخراز) یاریدەری بەڕێوەبەر، وە بەڕێز (پ.د. نبیل عادل فخری) نوێنەری ئەنجومەنەکه لە هەرێمی کوردستان. ئەم سەردانەش سەبارەت به لەیەک تێگەیشتن و بەدواداچوونی ئەو قوتابیانەی کە لە وڵاتی یەمەن و فلسطين هاتوون کە لە ئێستادا له کۆلێژی ئەندازیاری بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی وانه و بابەتەکان وەردەگرن