سەردانی بەڕێز (پ.د. حسین سعدي ابراهيم) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین/هەولێر بە وەکالەت بۆ کۆلێژی ئەندازیاری


ئەمڕۆ دووشەممه 26/5/2025 بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین بە وەکالەت (پ.د. حسین سعدي ابراهيم) وە بەڕێز (م. سامان عبدالله) بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەددین هەستان بە سەردان کردنی کۆلێژی ئەندازیاری بە مەبەستی سەردان کردنی هۆڵەکانی خوێندن و لێژنەی تاقیکردنەوەکان. سەرەتا لە ڕاگرایەتی کۆلێژ پێشوازیان لێکرا له لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز کاک( هێرش محمود) بەڕێوەبەری سەرچاوەمرۆییەکان پاشان بەڕێکەوتن بەرەو بەشەکانی کۆلێژ و هۆڵەکانی خوێندن که لە لایەن سەرۆک بەشەکانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا