
ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی 2/6/2025 بەڕێز (پ.د. شکر قرنی عزیز) ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری بە یاوەری بەڕێز (ماموستا شەماڵ علي) بەڕێوەبەری نووسنگە ی ڕاوێژکاری و بەڕێز (هێرش محمود) بەرێوبەری کارگێری کۆلێژ، سەردانی پارێزگای هەولێریان کرد. لەکۆبوونوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز ئەندازیار (مسعود کارەش) جێگری پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی ئەندازیار (شۆرش) بەرێوبەری گرێبەستە گشتیەکان، تاوتوێی چەند تەوەرێک کرا و بە مەبەستی هەماهەنگی کردن و ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەک بۆ کۆلێژی ئەندازیاری
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز (پ.د. شکر قرنی) تیشکی خستە سەر پێویستی هەماهەنگ کردنی نێوان کۆلێژ و پارێزگای هەولێر، لای خۆیەوە بەرێز جێگری پارێزگاری هەولێر ئامادەیی خۆیانی نیشاندا بە هەماهەنگی کردن و پێشکەش کردنی هەر خزمەتگوزاریەک پێویست بێت بۆ کۆلێژی ئەندازیاری
