



ئەمڕۆ سێشەممه 7/10/2025 قوتابیانی بەشی ئەندازیاری بەنداو لەگەڵ یەکێتی قوتابیان و بە هاوکاری هۆبەی خزمەتگوزاری یەکەی باخچەکانی کۆلێژی ئەندازیاری هەستان به چاندنی 100 شەتلی دار لە کۆلێژەکەمان. سوپاس و دەست خۆشییەکی گەرم ئاراستەی ڕاگرایەتی کۆلێژ و بەڕێز( کاک خەسرۆ) وە هەموو ئەوانەی بەشداربوون لەم کارە پیرۆزەدا. بە هیوای بەرەو پێش چوون و جوانتر بوونی سروشتی کۆلێژەکەمان




