
ئەمڕۆ یەک شەممه 19/10/2025 له کۆلێژی ئەندازیاری پرۆسەی وەرگرتنی قوتابیانی قۆناغی یەک بەڕێوەچوو که تا چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت. بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر (د. بنیاد معروف) وە بەڕێز کاک ( هێرش محمود) بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان بە دەست خۆشییەوە سەردانی ئەم پرۆسەیەیان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن. دەست خۆشیش ئاراستەی ئەندامانی لێژنه و به هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانی قۆناغی یەک و گشت قۆناغەکانی تری کۆلێژی ئەندازیاری.
