لە ڕۆژی دووشەممەدا ڕێککەوتی 3/11/2025 (پ.د.کامەران یونس محمدئەمین) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی (پ.د.حسێن سەعدی) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و( زاهیر زاهیر ) بەرپرسی لقی قەڵاتی یەکێتی قوتابییان و لاوان سەردانی کۆلێژی ئەندازیاری کرد
لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ( پ.د.شکر قەرەنی) ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری و سەرۆک بەشەکان کۆبوویەوە و لە نزیکەوە چاوی پێیان کەوت و لە بارودۆخی قوتابییانی پرسی
لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا سەردانی بەشەکانی کرد و لەگەڵ ئەوەشدا سەردانی یانەی کۆلێژی کرد و لە نزیکەوە لە گەڵ قوتابییان دانیشت و گفتوگۆی لەگەڵ کردن و گوێی لە بۆچوون و داواکارییەکانی قوتابییان گرت















