پێشوازی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری لە بەڕێز (خەبات هاشم محمود) بەرپرسی پێشووی هۆبەی ژمێریاری کۆلێژ

ئەمڕۆ چوارشەمە رێکەوتی (4/3/2026 ) بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی عزیز) له ڕاگرایەتی کۆلێژ بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و بەڕێزان (هێرش محمود بابکر) بەرپرسی هۆبەی سەرچاوەمرۆییەکان و کارگێری و (یعقوب رسول محمدغریب) بەرپرسی هۆبەی ژمێریاری کۆلێژ ،پێشوازیان کرد له خاتوو (خەبات هاشم محمود) بەرپرسی پێشووی (هۆبەی ژمێریاری) کۆلێژ بە بۆنەی خانەنشین بوونی بەڕێزیان، وە بەرێز ڕاگری کۆلێژ نوسراوێکی ڕێزلێنانی پێشکەشی ناوبراو کرد و بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژ سوپاسی بەڕێزیانی کرد، وە باسی لە ڕۆڵ و هەوڵ و ماندووبوون و خزمەتی ناوبراوی کرد کە پێشکەشی کۆلێژی کردووە وە مایەی ڕەزامەندی هەموو لایەک بووە و هیوای سەرکەوتن و تەمەن درێژی و تەندروستییەکی باشی بۆ ناوبراو خواست