بەخشینی سوپاس و پێزانین به بەڕێز (د. تارا عثمان قادر) له لايەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری

ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی (5/5/2026) لە ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر پێشوازیان کرد لە بەڕێز (د. تارا عثمان قادر) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاوی کۆلێژەکەمان وە نوسراوێکی سوپاس و پێزانینی پێشکەشی بەرێزیان کرد بە هۆی بەشداری کردنی ناوبراو بە توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی

(AI Manufacturing a Muscle Stimulation Device)

لە کۆنفرانسی (ئاڵنگارییە هاوچەرخەکانی بەردەم کۆمەڵگا عەرەبیەکان و ستراتیژییەکانی رووبەڕووبوونەوەیان لە ژێر ڕۆشنایی تەکنەلۆژیا دا) کە لایەن کۆڕبەندی رۆشنبیری ئەلشیفاوە بە هاوکاری زانکۆی ئیربید/ لە شانشینی هاشمی ئوردنی رێکخرا بوو، وە بە ناوی ڕاگریەتی کۆلێژی ئەندازیاری پیرۆزباییان لێ کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواست