بەڕێوە چوونی سمپۆزیۆمی ڕۆژی جیهانی ژینگە

ڕێککەوتی 7/6/2026 بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە و بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدامین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ د.چنار سعد “ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و “ د.ئامانج برادۆستی “ بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری (پ.د. شکر قرنی) وەک پانالیست و پسپۆرێکی ئەندازیاری ژینگە و“ پ.د.سەمیر جودت بیلال “ بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابییان سمپۆزیۆمی ڕۆژی جیهانی ژینگە( 2026)
بەڕێوەچوو
لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی خۆشحاڵم پیرۆزباییەکی گەرم پێشکەش بە خەمخۆرانی ژینگە و هەموو ئەوانە بکەم کە کار دەکەن بۆ پاراستنی ژینگەو دڵنیابوون لە بەردەوامی سەرچاوە سروشتیەکان، گرنگیدان بەم بۆنەیە لە کاتێکدایە کە جیهان بە گشتی و ناوچەکەمان بەتایبەتی ڕووبەڕووی ئاڵانگارییە گەورەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی سەرچاوە ئاوییەکان و لە دەستدانی جۆراوجۆری زیندەی و زیادبوونی پاشماوەکان دەبێتەوە