تاوتویێ کردنی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (یەریڤان شفیق سلیم)

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (11/6/2026) کاتژمێر (10) بەیانی لە (هۆڵی سيمينار) لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی وە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز کاک (هێرش محمود بابکر) بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (یەریڤان شفیق سلیم) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(The Role of Cultural Landscape Elements in Shaping Local Identity of Rwandz City)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د. محمود احمد بکر خیاط سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی کوردستان.
٢. پ.ی.د. لانه ابو بکر علی ئەندام لە زانکۆی سەلاحەددین.
٣.پ.ی.د. کمیله احمد عبدالستار ئەندام لە زانکۆی المستنصرية.
٤. د. بنياد معروف عبدالقادر سەرپەرشتیار/ زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر