ئەنجامدانی چالاکییەک لەلایەن قوتابیانی پۆلی سێی بەشی جیۆماتیکس

قوتابیانی پۆلی سێی بەشی جیۆماتیکس، لەگەڵ مامۆستای وانەیان م. هۆشەنگ، لە وانەی پڕاکتیکی ، هەستان بە ئەنجامدانی چالاکییەک بەشێوازی پێشبڕکێ لە نێوان گروپەکان. شایانی باسە پڕۆجێکتەکە بریتی بوو لە دروستکردنی نەخشەی ڕێگا سەرەکییەکانی پارێزگای هەولێر، بە سود وەرگرتن لەو زانیاری و کارامەییانەی کە لە ماوەی سێمیستەرەکەدا فێری بووبوون

پڕۆجێکتەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت لە بەشەکەوە هەڵسەنگاندنیان بۆکرا، کە بریتی بوون لە

سەرۆکی بەش، دکتۆر دانەر

مامۆستا هەدیل

مامۆستا هێمن

لە کۆتاییدا، ئەم چالاکییە بە ڕێز و پێزانین و بەشداربوونی هەمووان و بەشیرینی خواردنەوەوە کۆتایی پێهێنرا