پیرۆزبایی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ له بەڕێز (عبدالقادر علی عبدالقادر)

ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی (16/2/2026) بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری لە ڕاگرایەتی کۆلێژ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ. ی. د.رمضان حسين عولا) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک پێشوازیان کرد لە بەڕێز (پ. د.عبدالقادر علی عبدالقادر) بە بۆنەی بە بەرزبوونەوەی نازناوی زانستی بۆ (پرۆفیسۆر)، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بە ناوی ڕاگریەتی کۆلێژی ئەندازیاری پیرۆزباییان ئاراستەی ناوبراو کرد و دەست خۆشیان لێکرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواست