پێشوازی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری لە بەڕێز ئەندازیار (شاخوان سعید حسین)

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی (19/2/2026 ) بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د. شکر قرنی عزیز) له ڕاگرایەتی کۆلێژ پێشوازی کرد له ئەندازیار (شاخوان سعید حسین) بەڕێوەبەری (بەنداوی دبس) و سەرۆکی تیمی هەماهەنگی لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەگەڵ بەنداوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا باسیان لە گرنگی و رۆڵی بەنداوەکان لە کەمکردنەوەی وشکەساڵی و دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و کۆلێژی ئەندازیاری لە رێگەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کرد