تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (گارە نجاة على)

ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی (14/4/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (پ.د.شێرکۆ بابان) لە بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێزان (د. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و (پ.ی.د.رمضان حسين عولا) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری میکانیک و میکاترۆنیک ، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (گارە نجاة على) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(Experimental and FEM Investigation of the Effect of Rim Thickness on Crack Propagation of Spur Gear Teeth)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د.نژاد احمد حسین سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٢. پ.د.باسم محمد فاضل ئەندام لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر
٣.پ.ی.د.حسن عبدالوهاب عنجل ئەندام لە زانکۆی کتاب- کۆلێژی ئەندازیاری
٤.پ.د.سفین یاسین عزالدین سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر