ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی (12/2/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (خوێندنی باڵا ) لە بەشی ئەندازیاری شارستانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د. بنیاد معروف خەزنەدار ) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و (پ. د. یوسف اسماعيل مولود) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی و (پ.د. فاضل توفيق عولا) لێپرسراوی هۆبەی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (اینزار خلیل محمود) ئەنجام درا بە ناونیشانی :
(Monitoring Air Pollution with Sustainable Environmental Solutions in Erbil City)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د.اکو رشید حمە سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سلێمانی
٢. پ.ی.د. جیهان محمد شیخ سلێمانی ئەندام لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٣.پ.ی.د. عبدالفتاح احمد نجار ئەندام لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
٤.پ.د.شکر قرەنی عزیز سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر






