ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی (17/2/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (خوێندنی باڵا ) لە بەشی ئەندازیاری شارستانی بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ. د.فاضل توفیق توفيق عولا) بەرپرسی یەکەی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵای کۆلێژ، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا محمود دڵزار عزیز) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(Shaer Behavior of Basalt- FRP Reinforced Concrete Beams with Basalt Strirrup)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د.سنان عبدالخالق یاسین سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٢. پ.د.نجم الدین محمد سعيد ئەندام لە زانکۆی ڕاپەرین
٣.پ.ی.د.کامران سلیمان اسماعیل ئەندام لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
٤.پ.د.عمر قرەنی عزیز سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر






