تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (شیلان طارق ابراهيم)

ئەمرۆ دوو شەممە ڕێکەوتی (13/4/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (سیمینار) لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز (د.بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر ی کۆلێژ ، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (شیلان طارق ابراهيم) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(A Comparative Study of Thermal Comfort Between Traditional and Contemporary Houses in Erbil)

لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د. صلاح الدين ياسين باپیر سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٢. پ.ی. د. ضحى عبدالغنى القزاز ئەندام لە زانکۆی موصل
٣.پ.ی.د.فؤاد جلال محمود ئەندام لە زانکۆی سلێمانی
٤.پ.ی.د.هەردی خیرالله عبداللە سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی
ماستەر