ئەمرۆ سێ شەممە ڕێکەوتی (14/4/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (سیمینار) لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێزان)(د. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و (پ.د.صلاح الدین یاسین باپیر ) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی ، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا(شیما طارق حمەطاهر) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(The Influence of Public Green Spaces Design Characteristics on Social Cohesion in Erbil Neighborhoods)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.ی.د.لانە ابوبکر علی سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٢. پ.ی. د.سحر باسل القیسی ئەندام لە زانکۆی کۆیە
٣.پ.ی.د.کمیلە احمد عبدالستار القیسی ئەندام لە زانکۆی مستنصریە
٤.پ.ی.د.حامد ترکی هیکل سەرپەرشتیار لە زانکۆی کاثۆلیک
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر




