تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (ئاسۆ فاروق حیدر)

ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی (2/4/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (سیمینار) لە بەشی ئەندازیاری کارەبا بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێزان (د. بنیاد معروف خەزنەدار) یاریدەدەری ڕاگر و (پ. ی.د.جلیل عزیز حمدامین) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کارەبا، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (ئاسۆ فاروق حیدر) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(Enhancing the Sensitivity of Power Transformer Differential Protection in Power System)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ. ی. د. علی عبدالقادر رسول سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
٢. پ. ی. د. علاء محی الدین عبدالرحمن. ئەندام لە زانکۆی سلێمانی
٣.پ.ی.د.اسماعیل خورشید عبدالرحمن ب ئەندام لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
٤.پ.ی.د.اسماعیل کریم سعید سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر