تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (زەمان سعدی احمد )

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (29/1/2026 ) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی (سیمینار ) لە بەشی ئەندازیاری کارەبا بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ. ی. د. جلیل عزیز حمدامین) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کارەبا، تاوتوێی ماستەرنامەی قوتابی خوێندنی باڵا (زەمان سعدی احمد ) ئەنجام درا بە ناونیشانی
(Comparative Economic Analysis of rooftop PV System and Diesel Generation in Erbil City)
لیژنەی تاوتوێکردن پێکهاتبوون لەم مامۆستا بەڕێزانەی خوارەوە
١. پ.د.فاضل توفیق عولا سەرۆکی لیژنە لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
٢. پ. ی.د.لقمان هادی حسن ئەندام لە زانکۆی دهۆک
٣. پ. ی. د.حنان میخائیل داود ئەندام لە زانکۆی بەغداد
٤.پ.د.حلمی فاضل امين سەرپەرشتیار لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر
دوای تاوتێکردن و گوێگرتن لە بەرگری قوتابی لە ماستەرنامەکەی لیژنە بڕیاری دا بە قبوڵکردنی ماستەرنامەکەی و ڕاسپاردنی بە بەخیشنی بڕوانامەی ماستەر