ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی (29/1/2026) لە ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز (هێرش محمود بابکر) بەرپرسی هۆبەی سەرچاوەمرۆییەکان و کارگێری کۆلێژ، ئەرکی بەرپرسی هۆبەی ژمێریاری کۆلێژ سپێردرا بە بەرێز (یعقوب رسول محمدغریب) لە شوێنی خاتوو (خەبات هاشم محمود) بە هۆی تەواو کردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینی، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ نوسراوی سوپاس و پێزانینی بە خاتوو خەبات خان بەخشی، وە هیوای سەرکەوتنی بۆ کاک یعقوبیش خواست لە ئیش و کارەکانی پۆستە تازەکەی


