ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی (7/1/2026) کاتژمێر (10) بەیانی لە هۆڵی سیمنیار لە بەشی ئەندازیاری کارەبای کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی بەڕێز(پ.د.شکر قرەنی عزیز) ڕاگری کۆلێژ و بەڕێزان یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژەکەمان و مێوانە ئازیزەکان سیمپۆزیۆمی (ستراژییەکانی ریسایکلین لە کۆلێژی ئەندازیاری) بەرێوەچوو، لە سیپمۆزیۆمەکەدا دوو سیمنیار پێشکەش کرا
سیمیناری یەکەم بە ناونیشانی
(واتای چەمکەکان THE 5Rs)
لە لایەن بەڕێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) پێشکەس کرا و کە تیایدا تیشکی خستە سەر پێنج رێگا بۆ کەمکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکان و بەفیرۆدانی کاڵاکان ئەوانیش
1.Refuse
2.Reduce
3.Reuse
4.Repurpos
5.Recycline
کاریگەریەکەی لە سەر کەمکردنەوەی رێژەی زبڵ و پاشماوەکانی وەکو (پلاستیک و شوشە و کانزا و کاغەز) لە کۆلێژی ئەندازیاری بۆ ئەوەی دووبارە سودی لێوەربگیرێت و ببێتە سەرچاوەی داهات بۆ کۆلێژ.
سیمیناری دووەم بە ناونیشانی
(RECYCLE STRATEGIC IN THE UNIVERSITY)
لە لایەن بەڕێز(پ. ی.د.لانە ابوبکر علی) پێشکەش کرا تیشکی خستە سەر رۆڵی بوونی ریسایکلین لە ناو زانکۆ و کاریگەری لە سەر رانکینکی زانکۆکان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی
هەر لە سیمپۆزیۆمەکەدا پانێلێک رێکخرا لەلایەن (پ.د صلاح الدين یاسین باپیر) بۆ ئەو پانێلیستە بەڕێزانەی خوارەوە
بەرێز (پ.د.شکر قرەنی عزیز) پسپۆر لە ئەندازیاری ژینگە
بەڕێز ئەندازیار (خۆزگە محمد سعید) لە رێکخراوی یونیسێف
بەڕێز ئەندازیار (گەشبین ادریس علی) لە رێکخراوی هەسار
لە کۆتایی سیپمۆزیۆمەکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بە سەر ئامادەبووانی پانێلەکە دابەشکرا









