ئەمڕۆ چوارشەممە 17/12/2025 لای ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا وە بە ئامادە بوونی ڕاگری کۆلێژ بەڕێز (پ.د. شکر قرنی) وە بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر (د. بنیاد معروف) و نوێنەرایەتی قوتابیان و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژ ئاڵای کوردستان بەرز کرایەوە. سەرەتا بەڕێز (د. بنیاد معروف) بەخێر هاتنی گشت ئامادەبووانی کرد پاشان بەڕێز ڕاگری کۆلێژ هەستا بە پێشکەش کردنی وتارێک. له کۆتاییشدا دوای بەرز ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنان دابەش کرا بەسەر زۆر لە سەرۆک بەش و ماموستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ. سوپاس بۆ ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری و ڕۆژی ئاڵا پیرۆز بێت له هەموو کورد و کوردستان








