ئەمڕۆ یەک شەممە رێکەوتی (22/2/2026 ) بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.شکر قرەنی عزیز) لە ڕاگرایەتی کۆلێژ بە ئامادەبوونی بەڕێزان (پ. د. صلاح الدين ياسين باپیر) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و (د. علی عبدالواحد قاسم ) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو و (پ. د.فاضل توفیق عولا) بەرپرسی یەکەی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و (هێرش محمود بابکر) بەرپرسی هۆبەی سەرچاوەمرۆییەکان و کارگێری پێشوازیان کرد لە بەڕێزان (م.شونم مظفر صالح ) و (م. سهام مشیر کریم) بە بۆنەی بە بەرزبوونەوەی نازناوی زانستیان بۆ (مامۆستا) ، بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بە ناوی ڕاگریەتی کۆلێژی ئەندازیاری پیرۆزباییان ئاراستەی ناوبراوان کرد و دەست خۆشیان لێکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن






