ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری بە پاڵپشتی سەرۆکایەتی زانکۆ و به هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر هەستاون بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەک بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاو و ئاسەواری ئاو له هەندێک له شوێنەکانی ناو کۆلێژی ئەندازیاری که بوەتە هۆی تێکدانی ڕوخساری کۆلێژەکەمان وە هەروەها تێکچوونی هەندێک ڕێگاوبانی هاتووچۆی ناو کۆلێژ
سوپاس و دەست خۆشییەکی زۆر ئاراستەی ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری و ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر






